Loading...
Ahmed Abdulla
May 04, 2026
3786
سەرەتا بەناوی خوا،
خۆشحاڵین لە "سایبەر شێڵد" بە دەرکردنی یەکەم بلۆگی ناساندنی هاکەرە سەرکەوتووەکانی کوردستان لە بواری سایبەر سکیوریتی و ئیتیکاڵ هاکینگ.
ئامانجمان لەم زنجیرە بلۆگانەدا ئەوەیە کە ئەو کەسانە بناسێنین کە دەستێکی باڵایان هەبووە لە پاراستنی ژێرخانی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و ناوخۆی وڵاتەکەمان. هەروەها بەردەوام سەرکەوتنەکانیان دەبێتە هۆکاریک بۆ پاڵنانی گەنجان بۆ زیاتر هەوڵدان و بەرەو پێش چوون لە بوارەکە.
کێیە یوسف (s3c)؟
ناوی ڕاستەقینە: یوسف عبدالله (Youssef)
ناوی بەکارهێنەر لە هاککەروەن: s3c
وێبسایت: https://Haxeye.com
شوێن: کوردستان
ئەندامبوونی هاککەروەن: ئەیلووڵی ٢٠١٨
پرۆفایلی هاککەروەن: https://hackerone.com/s3c
یوسف وەک یەکێک لە یەکەمین هاکەرە ئیتیکاڵییەکانی کوردستان دیاریکراوە لە بوارەکە، چونکە ئەزموونێکی دوور و درێژی هەیە لە بواری سایبەر سکیوریتی. لە ئەیلووڵی ساڵی ٢٠١٨ ەوە ئەکاونتی هەیە لەسەر پلاتفۆرمی هاککەروەن، و ئەمەش بەو مانایە دێت کە لە یەکەم کەسانی کوردستان بووە کە گرنگی بە بواری ئیتیکاڵ هاکینگ داوە و هەوڵی پاراستنی ژێرخانی کۆمپانیاکانی داوە
کۆمپانیا گەورەکانی کاری لەگەڵدا کردووە
ئەم لیستە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەیە کە یوسف کەلێنی ئەمنییان بۆ دۆزیوەتەوە:
★ TikTok — ٨٩ ڕاپۆرتی چارەسەرکراو (پلەی ٥ ەم لە پرۆگرامەکەدا)
★ PayPal — ١٠ ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
★ Snapchat — ٦ ڕاپۆرت
★ X / xAI — ٤ ڕاپۆرت
★ Slack — ٣ ڕاپۆرتی چارەسەرکراو (پلەی ٢٨ ەم)
★ Epic Games — ٣ ڕاپۆرت
★ Amazon — ٢ ڕاپۆرت (Amazon Vulnerability Research Program)
★ HackerOne — ٢ ڕاپۆرت (هاکی خودی پلاتفۆرمەکە!)
★ Cloudflare — ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
★ LinkedIn — ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
★ Ford — ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
★ Alibaba — ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
★ Quora — ڕاپۆرتی چارەسەرکراو
+ چەندین پرۆگرامی تایبەت (Private/Confidential) ی تر
گفتوگۆ لەگەڵ یوسف (s3c)
— ١. سەرەتا و دەستپێک (Background) —
پ: چۆن بوو بڕیارت دا بێیتە ناو جیهانی سایبەر سکیوریتی و باگ باونتی؟
وـ: ئەزموونی من زۆر جیاوازە لە زۆربەی ئەو کەسانەی کاری بەگ باونتی دەکەن. زۆربەی بەگ هەنتەرەکان ڕاستەوخۆ دەست بەکاری بەگ باونتی دەکەن، بەڵام من سەرەتا وێب دیڤلۆپەر بووم ئینجا بوومە بەگ هەنتەر. ئەم بنەمایەی لە پرۆگرامینگدا زۆر یارمەتیم دا لە تێگەیشتنی ئاپلیکەیشنەکان و دۆزینەوەی کەلێنەکانیان.
پ: یەکەم هەنگاوت بۆ فێربوون چی بوو؟ ئایا بە شێوەی خۆفێرکردن (Self-taught) بوو یان لە ڕێگەی خول و زانکۆوە؟
وـ: سەرەتا پێش ئەوەی ببم بە بەگ هەنتەر، وێب دیڤلۆپەر بووم و خولیای بەگ باونتیم زیاتر بوو. لە ڕێگای یوتوب و کتێب و خوێندنەوە فێر بووم — بە شێوەی خۆفێرکردن (Self-taught).
پ: یەکەم باگ کە دۆزیتەوە چۆن بوو و چ هەستێکت هەبوو کاتێک یەکەم پاداشتت وەرگرت؟
وـ: یەکەم بەگم لە وێبسایتێکی کوردی بوو کە توانیم دەستم بگات بە Admin Panel. پاشان ئاگاداریانم کردەوە و چاکیان کرد و دەستخۆشیان کرد. هەستێکی خۆش بوو کە توانیم یارمەتیان بدەم لە پاراستنی کارەکەیان.
— ٢. شارەزایی تەکنیکی (Technical Focus) —
پ: زیاتر کار لەسەر چی کەلێنێک دەکەیت و کام جۆر کەلێن دڵخوازی تۆیە؟
وـ: من کار لەسەر هەموو کەلێنەکان دەکەم، بەڵام زیاتر گرنگی بەمانە دەدەم:
• ATO (Account Takeover) — دەست بەسەرداگرتنی ئەکاونت
• IDOR (Insecure Direct Object Reference) — دەستگەیشتنی نایاسایی بە داتا
و دواتر بەدوای ئەوانی تردا دەگەڕم.
— ٣. ئامرازەکان و ڕێبازەکان (Tools & Methodology) — [نوێ] —
پ: چ ئامرازانێک بەکاردەهێنیت بۆ بەگ هەنتینگ؟ و ڕێبازەکەت چۆنە کاتێک دەست بەکاری پرۆگرامێکی نوێ دەکەیت؟
وـ: من ئامرازە ناسراوەکانی وەک Burp Suite و Nmap و چەندین تووڵی تری باو بەکاردەهێنم، بەڵام ئەوەی شێوازی کارکردنی من جیاواز دەکات ئەوەیە کە تەنها پشت بە ئامرازە ئۆتۆماتیکییەکان نابەستم. زیاتر کاتەکانم تەرخان دەکەم بۆ گەڕانی دەستی (Manual Testing) و وردبوونەوە لە مانیواڵی سیستەمەکان. پێم وایە تێگەیشتن لە قوڵایی کارکردنی ئەپڵیکەیشنەکان زۆر گرنگترە لە بەکارهێنانی سادەی ئامرازەکان؛ بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدەم بە وردی لە لۆژیکی پشت پڕۆگرامەکان بکۆڵمەوە.
— ٤. ڕۆژانەی هاکەر (Daily Routine) —
پ: ڕۆژێکی ئاسایی تۆ وەک بەگ هەنتەر چۆنە؟ چەند کاتژمێر تەرخان دەکەیت بۆ هاکینگ؟
وـ: ڕۆژانەی من وەک بەگ هەنتەر، گەشتێکی چڕی ١٠ کاتژمێرییە. زۆرجار کاتەکانم دابەش دەکەم؛ هەندێک ڕۆژ وەک "ڕاوچییەک" چاودێری وردی هەموو پڕۆگرامەکان دەکەم بۆ دۆزینەوەی که لێنکی نوێ، بەڵام کاتێک دەچمە سەر پڕۆگرامێکی دیاریکراو، هەموو سەرنجم دەخەمە سەری و بە قووڵی لێی دەکۆڵمەوە. ئەم بەردەوامی و خۆتەرخانکردنە، کلیلی سەرەکی منە بۆ تێگەیشتن لەو کۆد و سیستمە ئاڵۆزانەی کە کەسانی تر بە ئاسانی نایانبینن.
— ٥. ڕووداوە زیندووەکانی هاکینگ (Live Hacking Events) — [نوێ] —
وـ: بەشداریکردن لە ٥ ڕووداوی جیهانی (LHE) ئەزموونێکی بێوێنە بوو. سێ جار لە ئەمریکا و جارێک لە سینگاپوور**، لە تەنیشت باشترینەکانی جیهانەوە کارم لەسەر سیستمی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک **Amazon, AWS, TikTok, و Zoom کردووە. کارکردن لەسەر Amazon تاموچێژێکی تایبەتی هەبوو و ئاسۆیەکی نوێی فێربوونی بۆ کردمەوە.
جگە لەوە، وەک باڵیۆزی Hackerone و سەرپەرشتیاریWorld Cup تیمی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤، توانیم سەکۆیەکی نیشتمانی بۆ هاکەرە کورد و عەرەبە لێهاتووەکانی ناو HackerOne دروست بکەم. ئامانجی ئێمە تەنها دۆزینەوەی بەگ نییە، بەڵکو دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و بەرزکردنەوەی ناوی کوردستان و عێراقە لە نەخشەی سایبەر سکوێریتی جیهانیدا.
— ٦. هاکی خودی HackerOne (Hacking the Hackers) — [نوێ] —
پ: تۆ بەجەکەی "Hacking Hackers" ت هەیە — واتا خودی پلاتفۆرمی هاککەروەنت هاک کردووە! ئەم ئەزموونە چۆن بوو؟
وـ: هاککردنی پلاتفۆرمێک کە خۆی "قەڵای هاکەرانە"، یەکێکە لە شانازییە هەرە گەورەکانی ژیانی پیشەییم. لە ساڵی ٢٠٢٣دا توانیم کەلێنێکی وا بدۆزمەوە کە دەستڕاگەیشتنی تەواوم هەبێت بۆ زانیارییە هەستیارەکانی وەک ئیمەیڵ، ژمارە مۆبایل و تۆکنی هاکەرەکان. ئەمە بۆ تیمی HackerOne شۆکێکی ئەرێنی بوو؛ بۆیە بە بەرزترین ئاستی پاداشت و سوپاسنامە خەڵاتیان کردم. تێپەڕین بە ناو دیواری پاراستنی HackerOne دا سەلماندی کە هیچ سیستمێک نییە نەشکێت ئەگەر وردبیتەوە تێیدا.
— ٧. هاوکاریکردن لەگەڵ هاکەرانی تر (Collaboration) — [نوێ] —
پ: ئایا کار لەگەڵ هاکەرانی تر دەکەیت؟ هاوکارییەکان چۆن کار دەکەن؟
وـ: بەڵێ، بڕوای تەواوم بە کاری پێکەوەیی هەیە. هاوکاریکردن لەگەڵ هاکەرە لێهاتووەکانی کورد و بیانی، تەنها کار نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامی ئاڵوگۆڕی ئەزموونە. کاتێک چەند مێشکێکی جیاواز لەسەر یەک ئامانج کۆدەبنەوە، ئاستی دۆزینەوەی کەلێنەکان دەگاتە لوتکە. ئەم هاوکارییانە وای کردووە کە نەک هەر خۆمان پەرە بسێنین، بەڵکو ئاستی گشتی کۆمەڵگەی هاکەرانیش بەرزتر بکەینەوە.
— ٩. پرۆژەی Haxeye.com —
پ: Haxeye.com چییە؟ ئایا پرۆژەیەکی تایبەتی خۆتە؟ چ ئامانجێکت هەیە لەگەڵیدا؟
وـ: بەڵێ، Haxeye پڕۆژەیەکی تایبەتی خۆمە و لە ئەنجامی ئەزموون و پێویستییەکی زۆرەوە دروست بوو. لە ماوەی کارکردنم لە باگ باونتیدا، تێبینیم کرد کە من و زۆربەی هاکەرانی تر کێشەی زۆرمان لەگەڵ Burp Suite هەبوو؛ زۆر جار ئەپەکە کراش دەبوو، دروستکردنی پڵەگین تێیدا زۆر ئاڵۆز بوو، و ڕوکارەکەی (UI) بەو شێوەیە نەبوو کە ئاسانکاری بۆ کارەکانمان بکات.
لێرەوە بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات کە ئامرازێک دروست بکەم کە تەواو جیاواز بێت و هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدا بێت کە هاکەرێک لە یەک ئەپدا پێویستی پێیەتی. سوپاس بۆ خودا دوای ٧ مانگ لە کارکردنی زۆر سەخت، توانیم پڕۆژەکە تەواو بکەم. ئێستا خۆم تەنها Haxeye بەکاردەهێنم و لە دۆزینەوەی کەلێنەکاندا سوودێکی بێوێنەم لێ بینیوە. ئامانجم ئەوەیە ئەم تووڵە ببێتە یاریدەدەرێکی سەرەکی بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە بواری هاکینگ و پاراستنی زانیاریدا کار دەکەن.
— ١٠. ئاستەنگەکان لە کوردستان (Challenges) —
پ: وەک ڕیسێرچەرێکی نیشتەجێی کوردستان، گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەمتدا چییە؟ (بۆ نموونە: خێرایی ئینتەرنێت، یان کێشەی یاسایی)
وـ: بەهۆی باروودۆخی کوردستان و جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، هیچ جۆرە کێشەیەک و ئاستەنگییەکم نەهاتووەتە پێش. لە ساڵانی ٢٠١٨ تاکوو ئێستا خاوی ئینتەرنێت نەبووەتە ڕێگر لە دەستپێکم بۆ کاری بەگ باونتی.
— ١١. چیرۆک و ئەزموون (Stories) —
پ: سەرنجڕاکێشترین یان سەیرترین باگ کە تا ئێستا دۆزیوتەتەوە چی بووە؟
وـ: سەرنجڕاکێشترین بەگ لەلای من ئەو بەگەیە لە کۆمپانیای Zoom دۆزیمەوە لە ساڵی ٢٠٢٠. توانیای دەست بەسەرداگرتنی (Account Takeover) هەموو ئەکاونتێکم هەبوو — بێ هیچ کلیکێک! ئەمەش واتا بەگێکی ئاستی Critical بوو کە بەبێ هیچ کارکردنێکی قوربانی، هاکەر دەیتوانی ئەکاونتەکان بگرێتەوە.
— ١٤. ئامۆژگاری و داهاتوو (Advice & Future) —
پ: ئامۆژگاریت بۆ ئەو گەنجانە چییە کە تازە دەست پێ دەکەن و دەیانەوێت ناویان بچێتە ناو لیستی باشترینەکانی هاککەروەن (Leaderboard)؟
وـ: ئەو کەسانەی دەیانەوێت تازە خۆیان فێر بکەن پێویستیان بە:
١. تێگەیشتن لە بنچینەی ئەو شتەی دەتەوێت هاک بکەیت
٢. خوێندنەوەی زۆر
٣. تەمرین کردن لەسەر ئەوانەی فێری بوویت
٤. کۆڵنەدان و بەردەوام بوون
پ: داهاتووی ئەم بوارە لە عێراق و کوردستان چۆن دەبینیت؟ ئایا دەتوانین ببینە جەمسەرێکی گرنگی سایبەر سکیوریتی لە ناوچەکەدا؟
وـ: ئێستا گەنجانی کوردستان پێشەنگی بوارەکەن، نەک لە عێراق بەڵکوو لە تەواوی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێش زۆربەی هاکەرانی ترەوەن — بەپشت بەستن بە لیدەربۆردی هاککەروەن.
پرۆفایلی هاککەروەن: https://hackerone.com/s3c
وێبسایت: https://haxeye.com
تویتەر (X): https://x.com/s3c_krd
لینکدئین: https://linkedin.com/in/s3c-krd
گیتهەب: https://github.com/s3c-krd
═══════════════════════════════════════════════════════════════
© سایبەر شێڵد — بلۆگی ناساندنی هاکەرە سەرکەوتووەکانی کوردستان
═══════════════════════════════════════════════════════════════